2024-11-19 22:01
ژیان
وەك دارێکە دەبڕێتەوە لەناوەڕاستیەوە
گەورەکان نامێنن لقەکان بچووك دەبێتەوە
دووبارە دارەکە بەرز دەبێتەوە و دەژیەتەوە
گەڵاکانی دارەکان لەپایزدا هەڵ دەوەرێنەوە
بەڵام دیسان لەکەژی بەهاردا دەدرەوشێنەوە
گوڵەکان دەردەچن بۆ کاتێکی دیار دەمێننەوە
دووبارە سیس دەبن دیسان لەبەرچاو نامێننەوە
جا بزانە مرۆڤی بەتەمەن تەواو دەبێ ناژیەتەوە
ڕۆڵەکانی گەورە دەبن شوێنی ئەوان دەگرنەوە
ژیان تەواو نابێ جیل لەدوای جیل شوێن ئەگرنەوە
ئەوانیش دەڕۆن باوکانی تر دروست دەکەنەوە
بەڵام سەردەمی کۆنمان هەرگیز ناگەڕێتەوە