2025-01-18 22:41
ئەمشەو
دەزانی پەڕەکانی کۆنم بیر هاتنەوە
خەفەتی ژانی دڵداری دووبارە کولانەوە
ژیان کورتە تەمەنێکم لادا بەلایەکەوە
بەڵام تیری کۆنم هەرگیز ساڕێژ نابنەوە
دڵداری خۆشە بەهەموو مانایەکەوە
ئەوەی تێی بگا قەت ناچێت بەلایەوە
خەفەتێکی زۆرت پێ ئەدا بیرت ناچێتەوە
بۆ گۆڕەکەش لەگەڵتایە هەرگیز ناچەمێتەوە
ژیان سەیرە ئارەزوو مەندیت نابەخشێتەوە
خەفەت دوای خەفەت بۆتۆ دەمێنێتەوە
خودایە ڕازیم ئەوەی پێت داوم بەزیادەوە
بەڵام لاوی تر مەخەرە داوی دڵدارییەوە